ئايا ده‌زانن گۆدله‌ چییه‌؟
سەردان : ١٠٨٤
بەروار : ٢٠١٦/٠٧/٢١


ئايا ده‌زانن گۆدله‌ چییه‌؟عبدالله ی كوڕی عومه‌رـ خوایان لێ ڕازی بێ ـ فه‌رمویه‌تی: (( نهی رسول الله صلی الله علیه‌ وسلم عن القزع )) واته: په‌یامه‌به‌رصلی الله علیه‌ وسلم نه‌هی كردوه‌ له‌ قه‌زه‌ع .قه‌زه‌ع یه‌عنی : تاشینی هه‌ندێكی سه‌رو هێشتنه‌وه‌ی هه‌ندێكی تری،كه‌ئه‌مڕؤ پێی ده‌وترێت حه‌فركردن.دیسان عبدالله ی كوڕی عومه‌رـ خوایان لێ ڕازی بێ ـ فه‌رمویه‌تی : په‌یامه‌به‌رصلی الله علیه‌ وسلم منداڵێكی بینی هه‌ندێك له‌ سه‌ری تاشرابو هه‌ندێكی تریشی مابویه‌وه‌ نه‌هی لێ كردن و فه‌رموی:(( احلقوه كله‌ او تركوه‌ كله‌)) ئیمامی ئه‌بوداود ونه‌سائی گێڕاو یانه‌ته‌وه‌ و فه‌رموده‌یه‌كی صحیحه‌.واته‌: یان هه‌موی بتاشن یان هه‌موی بهێڵنه‌وه‌.چه‌ند سودێك:1/ ئه‌م جۆره‌ سه‌رتاشینه‌ی كه‌ ئێستا بوه‌ته‌ دابو نه‌ریتی پێشكه‌وتن لاسایكردنه‌وه‌ی سه‌رده‌می نه‌زانی كۆن وشوێن كه‌وتنی بێ باوه‌ڕانی سه‌رده‌مه‌، پێش چل په‌نجا ساڵێك له‌ گونده‌كان له‌به‌ر نه‌بونی سابون وشامپۆو ..... زۆربه‌ی منداڵان سه‌ریان پڕده‌بو له‌ ڕشك و ئه‌سپێ ناچار ده‌ورو به‌ری سه‌ریان بۆده‌تاشین و به‌شی سه‌ره‌وه‌یان ده‌هێشته‌وه‌ و به‌مه‌یان ده‌وت: ( گۆدله‌ ).2/ ئێستا سه‌رتاشین له‌مه‌ش تێپه‌ڕێوه‌ وزۆرجار ده‌بینین كه‌ له‌ شیێوه‌ی صه‌لیب یان ئه‌ستێره‌ كه‌ نیشاته‌ی خاچ په‌رست و جوه‌كانه‌ سه‌ری منداڵان چاك ده‌كرێت وبۆیاخی ڕه‌نگاو ڕه‌نگی لێ ده‌درێت به‌ڕاستی ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی فه‌رمانی په‌یامه‌به‌ره‌ صلی الله علیه‌ وسلم.3/ لاسایكردنه‌وه‌ و ده‌مارگیری حه‌رامه‌ چ جای لاسایكردنه‌وه‌ی كافران له‌ شته‌ حه‌رام وناشیاوه‌كاندا.4/ داواكارم (سه‌رتاشه‌كان) به‌پێی داب ونه‌ریتی موسڵمانان سه‌ری گه‌وره‌و بچوك چاك بكه‌ن ونه‌كه‌ونه‌ شوێن مۆدیل و لاسلیكردنه‌وه‌ی بێ باوه‌ڕان.وصلی الله وسلم علی نبینا محمد وعلی اله‌ وصحبه‌ اجمعین.محسن محمود سلیمان 16/ شه‌وال / 1437 ك ــ ـ ـ ـ ـ ـ ــ ــ 21/ 7 / 2016 ز