بێ نرخی مه‌تاعی دونیا
سەردان : ٤٩
بەروار : ٢٠١٨/١١/١٥


 بێ نرخی مه‌تاعی دونیا

قال الله تبارك تعالی: ((فَمَا أُوتِيتُمْ مِنْ شَيْءٍ فَمَتَاعُ الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَمَا عِنْدَ اللَّهِ خَيْرٌ وَأَبْقَى لِلَّذِينَ آمَنُوا وَعَلَى رَبِّهِمْ يَتَوَكَّلُونَ (36)) سورة الشورا.

قال الحافظ ابن كثيرفي تفسير هذه الاية:

وَكُلُّ مَا حَصَلْتُمْ عَلَيْهِ فِي هَذِهِ الدُّنْيَا مِنْ أَمْوَالٍ وَبَنِينَ وَأَثَاثٍ وَرِيَاشٍ وَنَعْمَةٍ. . فَهُوَ مَتَاعٌ قَلِيلٌ تَافِهٌ تَتَمَتَّعُونَ بِهِ فِي هَذِهِ الدَّارِ الفَانِيَةِ الزَّائِلَةِ، وَمَا عِنْدَ اللهِ مِنَ الثَّوَابِ فِي الدَّارِ الآخِرَةِ خَيْرٌ مِنْ مَتَاعِ هَذِهِ الدُّنْيَا، لأَنَّهُ بَاقٍ دَائِمٌ لاَ يَزُولُ، وَلاَ يَنْصُبُ، وَقَدْ وَعَدَ اللهُ تَعَالَى الذِينَ آمَنُوا بِهِ، وَصَدَّقُوا رُسُلَهُ، وَهُمْ يَتَوكَّلُونَ عَلَى رَبهِمْ، وَيَعْتَمِدُونَ عَلَيْهِ. . . بِأَنّهُ سَيُعِينُهُمْ عَلَى الصَّبْرِ فِي أَدَاءِ الوَاجِبَاتِ.

واته‌: ئه‌وه‌ی كه‌ ده‌ستان كه‌وتووه‌ له‌ سه‌روه‌ت و سامانی دونیا و كوڕ و كاڵ و پێداویستته‌كان...هه‌موو ئه‌مانه‌ خۆشییه‌كی كه‌م و بێ نرخی دونیایه‌ كه‌ ئێوه‌ هه‌ندێك له‌زه‌ت و خۆشی لێ ده‌بینن.... به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه‌ لای په‌روه‌ردگاره‌ له‌ پاداشتی ڕۆژی دوای زۆر چاكتره‌ له‌ خۆشییه‌كانی دونیا،چونكه‌ به‌هره‌ و پاداشته‌كانی ڕؤژی دوای به‌رده‌وامه‌ و هه‌رگیس كۆتایی نایه‌،وه‌خوای میهره‌بان به‌ڵێنی به‌ ئه‌وانه‌ داوه‌ كه‌ ئیمانیان پێهێناوه‌ و په‌یام به‌ره‌كانی به‌ڕاست ده‌زانن و به‌ ته‌نها پشت و په‌نایان به‌ په‌روه‌ردگاریان به‌ستووه‌.... كه‌ یارمه‌تیان بدات له‌سه‌ر خۆڕاگری بۆ ئه‌نجام دانی فه‌رمان و واجبه‌كانی.

كه‌واته‌: بیر و باوه‌ڕی ڕاست و ڕه‌وان به‌ په‌روه‌ردگار و به‌ڕاست زانینی په‌یامبه‌ره‌كانی ـ صه‌لات و سه‌لامیان له‌سه‌ر بێ ـ و پشت به‌ستنی ته‌واو به‌ خوای گه‌وره‌ كافییه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ دونیادا په‌روه‌ردگار ده‌ستت لێ به‌ر نه‌دا و سه‌ركه‌وتووت بكات بۆ جێ به‌جێ كردنی به‌ندایه‌تییه‌كانی به‌ جوانی.

محسن محمود سليمان

6 / 3 / 1440

14/ 11/ 2018 م