به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئه‌هلی بیده‌ع گه‌وره‌ترین جیهاده‌
سەردان : ٦٩
بەروار : ٢٠١٩/٠١/١٠


بسم الله والحمدلله والصلاة والسلام علی رسول الله



به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئه‌هلی بیده‌ع گه‌وره‌ترین جیهاده‌



له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌هلی بیده‌ع دوژمنێكی ناوخۆییه‌
زیانیشی زیاتره‌ چونكه‌ كار ده‌كه‌ن له‌سه‌ر دڵی گه‌نجان و دووچاری گومڕایی وسه‌رلێ
شێواویان ده‌كه‌ن به‌ناوی ئیسلامه‌وه‌ به‌مه‌ش گه‌وره‌ترین سه‌رمای موسڵمانان له‌
ناو ده‌به‌ن و قازانجێكی زۆر به‌ ناڕاسته‌وخۆ به‌ دوژمنانی ئیسلام ده‌گه‌یه‌نن ، هه‌ر
بۆیه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا ـ صلی الله علیه‌ وسلم ـ زۆر به‌ی جار له‌ ئامۆژگاری و
ووتاری هه‌ینیدا موسڵمانی له‌ خراپی و ترسناكی ئه‌هلی بیده‌ع ئاگادار ده‌كرده‌وه‌
و ده‌یفه‌رموو:
((أَمَّا بَعْدُ , فَإِنَّ
خَيْرَ الْحَدِيثِ كِتَابُ اللهِ , وَخَيْر الْهَدْيِ , هَدْيُ مُحَمَّدٍ،وَشَرّ الْأُمُورِ
مُحْدَثَاتُهَا, وَكُلّ  مُحْدَثَةٍ
بِدْعَةٌ , وَكُلّ بِدْعَةٍ ضَلَالَةٌ ))
اخرجه مسلم.



واته‌ : بێگومان باشترین ووته‌ كه‌لامی په‌روه‌ردگاره‌
، وه ‌باشترین ڕێباز ڕێبازی محمده‌ ـ صلی الله علیه‌ وسلم ـ وه‌ خرابترین كار و
باریش داهێنراوه‌كانن وه‌ هه‌موو داهێنراوێكیش بیدعه‌یه‌ و هه‌موو بیدعه‌یه‌كیش
گومڕاییه‌.



وه‌ له‌ فه‌رمووده‌یه‌كی تریشدا پێغه‌مبه‌ری خوا ـ صلی
الله علیه‌ وسلم ـ جیهادی بێ باوه‌ڕان و جیهادی
ئه‌هلی بیدعی به‌یه‌كه‌وه‌ باسكرد و وه‌سفی ئه وانه‌ی كرد كه‌ پێی هه‌ڵده‌ستن وه‌ك ئه‌بوو سه‌عیدی خودری فه‌رموویه‌تی: ئێمه‌ دانیشتبوین
چاوه‌ڕێی  په‌یامبه‌ری خودا مان ده‌كرد ـ صلی
الله علیه‌ وسلم ـ له‌ ناكاو هاته‌ ده‌ره‌وه‌ له‌ ماڵی یه‌كێك له‌ خێزانه‌كانییه‌وه‌
و ئێمه‌یش له‌ گه‌ڵیدا هه‌ستاین و په‌لكی نه‌عله‌كی بچڕا ـ علی خوای لێ ڕازی بێ ـ
به‌ جێما بۆ ئه‌وه‌ی نه‌عله‌كه‌ی پینه‌ بكات، پێغه‌مبه‌ر ـ صلی الله علیه‌ وسلم ـ ده‌ستی
كرد به‌ ڕۆیشتن و ئێمه‌یش له‌ گه‌ڵێدا ڕۆیشتین ،پاشان وه‌ستا و چاوه‌ڕێی ـ علی كرد
خوای لێ ڕازی بێ ـ ئێمه‌یش له‌ گه‌ڵیدا وه‌ستاین و پاشان فه‌رمووی :
((إِنَّ مِنْكُمْ مَنْ يُقَاتِلُ عَلَى تَأوِيلِ هَذَا
الْقُرْآنِ كَمَا قَاتَلْتُ عَلَى تَنْزِيلِهِ، وَفِينَا أَبُو بَكْرٍ وَعُمَرُ -
رضي الله عنهما - فَقَالَ أَبُو بَكْرٍ: أَنَا هُوَ يَا رَسُولَ اللهِ؟  قَالَ:لَا ،فَقَالَ عُمَرُ: أَنَا هُوَ يَا
رَسُولَ اللهِ؟ قَالَ:لَا، وَلَكِنَّهُ خَاصِفُ النَّعْلِ))
الجامع الصحيح للسنن والمسانيد (15 / 398 ).



واته‌:بێگومان له‌ ناو ئێوه‌دا كه‌سێك هه‌یه‌ كه‌ ده‌جه‌نگێ
له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی كه‌ ماناو مه‌به‌ستی قورئانی پیرۆز ده‌گۆڕن،وه‌ك چۆن من ده‌جه‌نگم
دژی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ بڕوایان به‌ قورئانی پیرۆز نییه‌ و به‌ڕاستی نازانن، وه‌ ئه‌بوبكر
و عمر یشمان له‌گه‌ڵدا بوو ـ خوایان لێ ڕازی بێ ـ ئیمامی ئه‌بوبكر فه‌رمووی: من ئه‌و
كه‌سه‌م ئه‌ی په‌یامبه‌ری خودا ؟ـ صلی الله علیه‌ وسلم ـ فه‌رمووی نه‌خێر،پاشان ئیمامی
عمر فه‌رمووی : من ئه‌و كه‌سه‌م ئه‌ی په‌یامبه‌ری خودا ؟ـ صلی الله علیه‌ وسلم ـ
فه‌رمووی نه‌خێر،ئه‌و كه‌سه‌ بریتییه‌ له‌وه‌ی كه‌ نه‌عله‌كه‌ پینه‌ده‌كات.مه‌به‌ستی
ئیمامی علی بوو خوای لێ ڕازی بێ ـ



 ئاشكرایه‌ ئه‌وانه‌ی
كه‌ ماناو مه‌به‌ستی قورئانی پیرۆز ده‌گۆڕن ئه‌هلی بیده‌عه‌ن و خه‌واریجه‌كانیش
زۆر ترین به‌شیان له‌م لادان و لاڕێ بوونه‌ هه‌یه‌،وه‌ ئیمامی علی ـ خوای لێ ڕازی
بێ ـ شه‌ڕی له‌گه‌ڵ ئه‌م تاقمه‌دا كرد و زۆریش دڵخۆش بوو به‌م جیهاده‌.



پاشان پێشه‌وایان و زانایانی
گه‌وره‌ی ئیسلام موسڵمانانیان ئاگادار كردووه‌ته‌وه‌ له‌ ترسناكی و تێكه‌ڵاوی ئه‌هلی
بیده‌ع وه‌ك ئیبنو مسعود ـ خوای لێ ڕازی بێ فه‌رموویه‌تی: ((مَنْ أَحَبَّ أَنْ يُكْرِمَ دِينَهُ فَلْيَعْتَزِلْ,
مُجَالَسَةَ أَصْحَابِ الأَهْوَاءِ ؛ فَإِنَّ مُجَالَسَتَهُمْ أَلْصَقُ مِنَ
الْجَرَبِ
)).
البدع لابن وضاح.



واته‌: هه‌ر كه‌سێك پێی خۆشه‌ ڕێز له‌ دینی خۆی بگرێت
با دووره‌ په‌رێز بێت له‌ مه‌جلیسی ئه‌هلی بیده‌ع،چونكه‌ به‌ڕاستی دانیشتن له‌گه‌ڵ
ئه‌وانه‌دا له نه‌خۆشی‌ گه‌ڕۆڵی زیاتر به‌خه‌ڵكه‌وه‌ ده‌نوسێ.



وه‌ هه‌روه‌ها حسنی به‌صری ـ ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێ ـ
فه‌رموویه‌تی: ((لَا تُجَالِسْ
صَاحِبَ بِدْعَةٍ؛ فَإِنَّهُ يُمْرِضُ قَلْبَكَ))
البدع
لابن وضاح.



واته‌: دامه‌نیشه‌
له‌گه‌ڵ خه‌ڵكانی بیدعه‌ چیدا چونكه‌ به‌ ڕاستی دڵت نه‌خۆش ده‌خات.



وه‌ ئه‌بوقیلابه‌ ده‌یفه‌رموو: ((لَا تُجَالِسُوا أَهْلَ الْأَهْوَاءِ , وَلَا
تُجَادِلُوهُمْ؛ فَإِنِّي لَا آمَنُ أَنْ يَغْمِسُوكُمْ فِي ضَلَالَتِهِمْ , أَوْ
يَلْبِسُوا عَلَيْكُمْ مَا كُنْتُمْ تَعْرِفُون))
البدع
لابن وضاح.



واته‌:له‌گه‌ڵ ئه‌هلی بیدعه‌ دامه‌نیشن و موناقه‌شه‌یشیان
له‌گه‌ڵدا مه‌كه‌ن،به‌ڕاستی من له‌وه‌ ئه‌مین نیم كه‌ نوقومتان بكه‌ن له‌ ناو
گومڕاییه‌كانیاندا،یان ئه‌وه‌ی كه‌ ده‌یزانن لێتان بشێوێنن وبتان خه‌نه‌ گومانه‌وه‌.



گه‌وره‌ زانایان ‌ترساون له‌ تێكه‌ڵاوی ئه‌هلی بیدعه
بۆیه‌ به‌ په‌رۆشه‌وه‌ موسڵمانیان لێ ئاگادار كردوونه‌ته‌وه.



 كه‌واته‌:ئه‌وانه‌ی
هه‌ست به‌ ترسناكی گوێگرتن و تێكه‌ڵاوی بیدعه‌كاران ناكه‌ن دیاره‌ هێشتا له‌ بنه‌ماو
بنچینه‌كانی ڕێباز و بیرو باوه‌ڕی سه‌له‌فی صاڵح تێ نه‌گه‌یشتوون،هه‌ر بۆیه‌
پێویسته‌ جارێكی تر كتێبه‌كانی سه‌له‌ف بخوێننه‌وه‌.



یحی
ی كوڕی ئه‌بوكثیر ـ ره‌حمه‌تی خوای لێ بێ ـ فه‌رموویه‌تی:
((إِذَا لَقِيتَ صَاحِبَ بِدْعَةٍ فِي طَرِيقٍ فَخُذْ
فِي طَرِيقٍ آخَرَ))
البدع لابن وضاح.



واته‌: كاتێك له‌ ڕێگایه‌كدا گه‌یشتیته‌ بیدعه‌ چییه‌ك
تۆ ڕێگایه‌كی تر بگره‌ و خۆتی لێ لابده‌. زانایانی سه‌له‌ف ئاوا خۆپارێزیان كردووه‌
له‌ بیدعه‌ چییه‌كان بۆیه‌ توانیویانه‌ پارێزگاری له‌ ئیمانی خۆیان بكه‌ن و ڕێبازی
پاكی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه‌ وسلم یارانی بپارێزن.



ووته‌ی زانایانی سه‌له‌ف زۆره‌ له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌
به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ به‌سه‌ بۆ ژیره‌كان .....به‌ڕاستی زۆرن ئه‌وانه‌ی كه‌ به‌ هۆی تێكه‌ڵاوی
ئه‌هلی بیدعه‌وه‌ توشی گومڕای بوون و له‌ سوننه‌ت دووركه‌وتنه‌وه‌ و بوون به‌
دۆستی بیدعه‌كاران و 
هه‌نگاوه‌كانی دووباره‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ و ڕووی تیره‌كانیان كردووه‌ته‌ زانایان و بانگخوازانی ئه‌هلی سوننه‌.



 وصلی الله وسلم علی نبینا محمد وعلی اله وصحبه اجمعین.

محسن محمود سلیمان 

5/ 5 / 1440 ك