كورت كردنه‌وه‌ى نويژ و كۆكردنه‌وه‌ى
سەردان : ١٣٥٤
بەروار : ٢٠١٤/٠٧/٣٠


سلام و عليكم مامۆستا گيان ئه‌گه‌ر بكريت پيمان بليت چۆن نويژ كورت بكه‌ينه‌ وه‌ وه‌ له‌ چ كاتيك دا پيوسيته‌ نويژ كورت بكه‌ينه‌وه‌ ئه‌بيت كه‌سيك له‌ سه‌فه‌ر دا بيت ماوه‌ى دورى ئه‌و شوينه‌ چه‌نده‌ كه‌ بۆى بچيت ونويژه‌كه‌ى كورت كاته‌وه‌ خواى گه‌وره‌ پاداشتان باته‌وه‌

سلام عليكم مامۆستا گيان ئه‌گه‌ر بكريت پيمان بليت چۆن نويژ كورت بكه‌ينه‌وه‌،وه‌له‌ چ كاتيك دا پيوسيته‌ نويژ كورت بكه‌ينه‌وه‌ ئه‌بيت كه‌سيك له‌ سه‌فه‌ر دا بيت ماوه‌ى دورى ئه‌و شوينه‌ چه‌نده‌ كه‌ بۆى بچيت ونويژه‌كه‌ى كورت كاته‌وه‌ خواى گه‌وره‌ پاداشتان باته‌وه‌.

وعلیكم السلام ورحمة الله/ خاڵی یه‌كه‌م: نوێژكورت كردنه‌وه‌ ته‌نها له‌سه‌فه‌ردا ده‌بێت و نویژه‌ چوار ڕكاتییه‌كان ده‌گرێته‌وه‌ وده‌بنه‌ دوڕكاتی،كه‌واته‌:نوێژی مه‌غریب وبه‌یانیان وه‌ك خۆیان ده‌مێننه‌وه‌ و كورت نابنه‌وه‌.
خاڵی دوه‌م/ هه‌ركاتێك مرۆڤ چو بۆ سه‌فه‌ر پێویسته‌ نوێژه‌كانی كورت بكاته‌وه‌ به‌ڵام به‌مه‌رج نه‌گیراوه‌ ئه‌و سه‌فه‌ره‌ له‌ چه‌ندكیلۆمه‌تر كه‌متر نه‌بێت،واته‌:ئه‌گه‌ر له‌ عورفی خه‌ڵكدا ئه‌و شوێنه‌ به‌ سه‌فه‌ر دابنرێت ئه‌وانوێژه‌كانت كورت ده‌كه‌یته‌وه‌،وه‌ئه‌گه‌ر به‌ سه‌فه‌ر دانه‌نرێت ئه‌واكورتیان ناكه‌یته‌وه‌.
خاڵی سێیه‌م/ مرۆڤی موسافیر بۆی هه‌یه‌ نوێژه‌كانی (كورت و كۆ ) (قصر و جمع) بكات واته‌:دوڕكات نوێژی نیوه‌ڕؤ له‌گه‌ڵ دوڕكات نوێژی عصر له‌كاتی نیوه‌ڕؤ یان له كاتی عصردا ده‌كات و له‌ نێوانیاندا سڵاو ده‌داته‌وه‌.یان سێ ڕكات نوێژی مه‌غریب له‌گه‌ڵ دوڕكات نوێژی عیشا له‌ كاتی مه‌غریب یان له‌ كاتی عیشادا ده‌كات و له‌ نێوانیاندا سڵاو ده‌داته‌وه‌،كه‌واته‌: نوێژی به‌یانی له‌گه‌ڵ هیچ نوێژێكدا كۆناكرێته‌وه‌ به‌ڵكو له‌كاتی خۆیدا وه‌ك خۆی ئینجام ده‌درێت. والله اعلم وصلی الله وسلم علی نبینا محمد وعلی اله وصحبه‌ اجمعین.