مالى خاله كانم دورن له دينه وه دروسته بجمه ماليان؟
سەردان : ٧٤٩
بەروار : ٢٠١٥/٠١/١٦


سلاوى خواتان ليبيت-من برسياريكم هه يه بيزه حمه ت ,مالى خاله كانم دورن له دينه وه دروسته بجمه ماليان و خواردنيان بخؤم له كا تيكدا كوناحو تاوان زؤرده كه ن و بروا يان به سوننه ت نيه؟

وعلیكم السلام ورحمة الله وبركاته‌/
سه‌ردانی ماڵی خزمه‌كان له‌ ئیسلامدا به‌ جێهێنانی سیله‌ی ڕه‌حمه‌، وه‌دروسته‌ شتی ماڵه‌كانیشیان بخوۆیت به‌ڵام به‌م مه‌رجانه‌: 1/ له‌كاتی سه‌رداندا نابێت بێده‌نگ بیت له‌ و تاوان و خراپه‌كاریانه‌ی كه‌له‌ پێش چاوت ده‌كرێت به‌ڵكو ده‌بێت ئامۆژگاری چاكیان بكه‌یت هه‌تا ده‌ستی لێ هه‌ڵده‌گرن،خۆئه‌گه‌ر ده‌ستیان لێ هه‌ڵنه‌گرت پێویسته‌ ده‌ست به‌جێ بێیته‌ده‌ره‌وه‌ وبه‌شداری تاوانه‌كانیان نه‌كه‌یت.
3/ وه‌ئه‌گه‌ر له‌وه‌ بترسیت تۆیش دوچاری گوناهو تاوان بیت به‌هۆی ئه‌وانه‌وه‌ ئه‌وه‌ خۆتیان لێ بپارێزه‌ هه‌تاده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ سه‌ر ڕێگه‌ی حه‌ق.
2/ به‌نیسبه‌ت خواردن وخواردنه‌وه‌ی ماڵیانه‌وه‌ ئه‌گه‌ر كار و كه‌سابه‌تیان حه‌ڵاڵ بێت دروسته‌ له‌ماڵیان بوخرێت وه‌ئه‌گه‌ر حه‌ڕامیش بێت دروست نییه‌. والله اعلم. وصلی الله وسلم علی نبینا محمد وعلی اله وصحبه‌ اجمعین.