وسوه‌سه‌
سەردان : ٧٦٦
بەروار : ٢٠١٥/٠٨/٠٩


السلام عليك ورحمة الله وبركاته ماموستا گیان من خوشکێکم هه‌یه‌ که‌ توشی وه‌سوه‌سه‌ بویه‌ واته‌ کاتێک ده‌چێت ده‌ست نوێژ بگرێت یان ده‌سته‌کانی بشوات چه‌ندین جار دوباره‌ی ده‌کاته‌وه‌ قه‌ناعه‌تی نایێت به‌ یه‌ک و دو جار شتێکی بچوکی پێ بگات زو سه‌ری خوی ده‌شوات منالێکی بچوکی هه‌یه‌ نابێت بچوک ترین شتی پێ بگات هه‌ر که‌سێک بچێته‌ مالی ده‌ستی به‌ ئه‌شیای مالی بکه‌وێت ده‌بێ به‌ که‌سه‌که‌ بلێت ده‌سته‌کانی بشوات ، به‌راستی وه‌زعی زور خراپه‌ ته‌نانه‌ت هه‌ندێک جار باسی خو کوشتن ده‌کات تکاییه‌ ماموستا گیان رێگه‌ چاره‌یێک ببینه‌وه‌ ئاموژگاری بکه‌ چونکه‌ اموژگاری کاری تیده‌کات به‌رده‌وام ده‌لێ بمبه‌نه‌ لای ماموستایێک چاک ده‌بمه‌وه‌ تکایه‌ چاره‌ چیه‌ با بیکه‌م خوا پاداشتی خێر تان بداته‌وه‌

وعلیكم السلام ورحمه‌ الله وبركاته‌/ برای به‌رێزم وه‌سوه‌سه‌ به‌فێڵێكی شه‌یتان داده‌نرێت وپێویسته‌ ئامۆژگاری ئه‌و خوشكه‌ت بكه‌یت كه‌ ئه‌مه‌ گاڵته‌ پێكردنی شه‌یتانه‌ ونابێت به‌ گوێی بكات وه‌ خۆی ڕا بێنێت له‌ سه‌ریه‌ك جار شۆردنی ده‌ستنوێژ و خۆشۆرین وشته‌كانی تریش خۆئه‌گه‌ر بییه‌وێت سێ جار ئه‌ندامه‌كانی ده‌ستنوێژی بشۆرێت ئه‌مه‌ش سوننه‌ته‌ ونابێت له‌ مه‌زیاتر تێپه‌ڕێت چونكه‌ پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه‌ وسلم له‌پاش باسی سێ جار شۆردنی ئه‌ندامه‌كانی ده‌ستنوێژفه‌رمویه‌تی:(( ثُمَّ قَالَ: هَكَذَا الْوُضُوءُ فَمَنْ زَادَ عَلَى هَذَا فَقَدْ أَسَاءَ وَتَعَدَّى وَظَلَمَ ) الصحیحة(2980).
واته‌:ده‌سنوێژهه‌ڵگرتن ئاوایه‌ هه‌ركه‌سێك له‌مه‌زیاتر ئاو به‌كار بێنێت ئه‌و خراپی كردوه‌و له‌ سنوری شه‌رعی تێی په‌ڕاندوه‌ وسته‌می كردوه‌. كه‌واته‌: ده‌ستنوێژگرتن كه‌ به‌ندایه‌تییه‌كی واجبه‌ له‌ سه‌ر موسڵمانان نابێت زاده‌ڕه‌وی تیادا بكه‌ن وئاوی زۆری تیادابه‌كاربێنن ئیتر چۆن دروسته‌ زیاده‌ڕه‌وه‌ی له‌ شۆرین وپاكردنه‌وه‌ی شته‌كانی تردا بكرێت.خوای گه‌وره‌ شیفای بۆ بنێرێت.والله اعلم وصلی الله وسلم علی نبینا محمد وعلی اله وصحبه‌ اجمعین.